پلان هەیە ساڵانە ملیۆنێک گه‌شتیار بهێنرێتە هەرێمی کوردستان
بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە لادانی ئەو 10 هەزار دینارەی كەلە گەشتیاران وەردەگیرا، به قسه‌ی چاودێرانی بواری گه‌شتیاری دەبێتە هۆی بووژانەوەی كەرتی گەشتیاریی كوردستان و بە گشتی و هەولێر بەتایبه‌تی، لەمبارەوە هێرش ئەحمەد چاوشین، ڕايگەیاند: "ئه‌م بڕیاره کارئاسانییه بۆ گه‌شتیارانی کوردستان و کاریگه‌یری ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی گه‌شتیار بۆ کوردستان، به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر که رێژه‌ی گه‌شتیاری زۆره و پێشووتر له بازگه‌کان باج لە و ڕسوومات لە گەشتیاران وه‌رده‌گیرا".
گوتیشی: "پلان هه‌یه له ساڵێکدا ملیۆنێک گه‌شتیاری بۆ کوردستان رابکیشرێت و ساڵانی رابردوو گه‌شتیار له ئوتێلێکی هه‌ولێر شه‌وێک به ١٠٠ دۆلار ده‌مایه‌وه ئێستا شوێن هەیە شه‌وێک ١٠ دۆلاره بۆیه ده‌بێت په‌ره‌بدرێت به‌م که‌رته و خاوه‌ن ئوتێل و چێشتخانه‌کان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و هاوسه‌نگی له‌نیوان گه‌شتیار و خاوه‌ن ئوتێل و چێشتخانه‌کان دروست بکرێت.
باسنيوز
