کەرکووک.. لە ئەنجامی شەڕی بنەماڵەیەک دوو کەس بریندار بوون

کەرکووک.. لە ئەنجامی شەڕی بنەماڵەیەک دوو کەس بریندار بوون
بە پێی زانیارییەكان ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ٩ی ٢٠١٩ لە گەڕەكی "ئازادی" شاری كەركووك، بەهۆی شەڕی نێوان زاوا و خەزوورێك، لە نزیك مزگەوتی شەهیدان زاواكە چوار فیشەك بە (دلێر ئەكرەم)ی خەزووریەوە دەنێت و برینداری دەكات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کەرکووک بڵاو کراەتەوە، "تاریق محەمەد"ی زاوا لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی لە گەڕەكی پەنجا عەلی، فیشەكێكی بەسەری خۆیەوە ناوە و بریندار بووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو تاریق محەمەد پێشمەرگەیە و خەزووریشی پیشەی پۆلیسە، هەردووكیان بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركووك و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دۆخی ئەمنیی ئەو پارێزگایە تێک چووە و حاڵەتەکانی توندوتیژی و دزی و ڕفاندن و هێرشکردنە سەر هاووڵاتیان ڕوویان لە زیادبوون کردووە و هێزە ئەمنییەکانیش توانای سەقامگیریی ئەمنییان نییە.












باسنيوز
Top