بارزانی و پارێزگاری نەینەوا کێشەکانی پارێزگاکە تاوتوێدەکەن

بارزانی و پارێزگاری نەینەوا کێشەکانی پارێزگاکە تاوتوێدەکەن
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەنسوور مورعید، پارێزگاری نەینەوا كرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئیداری، خزمەتگوزاری، بار و گوزەرانی دانیشتووانی موسڵ و پارێزگای نەینەوا، بارودۆخی ئاوارەكان و پرۆسەی گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان تاوتوێكران.

سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی موسڵ لە كارەكانیان لەپێناو خزمەتی خەڵك و باشتركردنی دۆخی ژیانی ئاوارەكان راگەیاندووە.

سەرۆك بارزانی و مەنسوور مورعید جەختیان لەسەر پێویستیی هاوئاهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا كردووەتەوە.
Top