ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەگرێت

ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر لە 30-8-2019 دەستبەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر و 60 گرام کریستاڵدا دەگرێت، دەڵێت، ماددەکان لە ئێرانەوە هاوردەکراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ک.س.ف) و (ز.س.ف) دەستگیردەکات کە ماددە هۆشبەرەکەیان لەنێو نۆ پارچە جلوبەرگدا شاردبووەوە، بەگوتەی ئاسایشی هەولێر، ویستوویانە لەڕێگەی کۆمپانیاکانی پۆستەو گەیاندن رەوانەی کەنەدای بکەن.

تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای 14ـی ماددە هۆشبەرەکان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادگا کراون.
Top