هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگانە 100هەزار دیناری لێوەردەگیرێ
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی 1-9-2019 ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى بۆ هاووڵاتیان داندرابوو تا پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن ته‌واو بوو ، بۆیه هه‌ر ماڵێك پێوه‌ره‌كه‌ی نه‌به‌ستووه مانگی 100 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت".
ڕاشیگەیاند: "ئێمه له به‌رانبه‌ر نه‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاو سزای هاووڵاتیان ناده‌ین، چونكه ئه‌وه سزا نییه و له‌بری به‌كارهێنانی ئاوه، له یاساكه‌شدا هه‌روا هاتووه و وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی شار و شارۆچكه‌كان رێككه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له رۆژی 1-9 ه‌وه ئه‌وه‌ی پێوه‌ری نییه تا سێ مانگ بۆ هه‌ر مانگێك له‌بری ئه‌و ئاوه‌ی به‌كاریده‌هێنێت 100 هه‌زار دینار ی لێوەردەگیرێت و دوای سێ مانگه‌كه هه‌موو مانگێك ده‌بێته 200 هه‌زار دینار".
