هه‌ولێر هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌غدا ده‌دات
له لێدوانێكدا جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هەولێر دەیەوێت بۆ لەمەودوا پێشمەرگە بەشێك بێت لە سیستەمی بەرگری عێراق، گوتیشی: هاوتەریبی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا، تەواوی بەرنامەکانی حکوومەت بۆ ڕێکخستن و چاکسازی لە هیزەکانی پێشمەرگە جێبەجێ دەکرێن.
له‌كاتێكیشدا دواى شەڕى داعش هەریەکە لە ئەمه‌ریکا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە پرۆژەیەکى ٣٥ خاڵیان بۆ چاکسازیکردن و یەکخستنەوەى هێزەکانى پیشمەرگە پێشکەشکرد، له‌مباره‌شه‌وه هه‌ژار عومه‌ر، بەڕێوەبەرى پەیوەندیی و هەماهەنگییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە ده‌ڵێت: پرۆژەکە درێژخایەن دەبێت.
پرسی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکان گەرچی یەکیکە لە بابەتە هەستیار و هەڵپەسێردراوەکان لە نیوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام ئیستا هەولیر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، کە بەهیزکردنی پێشمەرگە پێویستە لەپاڵ هەولێر لە بەغداشەوە بکرێت.
