وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا روونکردنەوە لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەوە دراوە کە پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن.
وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا کە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەکانی کردووە، تێیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەو هاووڵاتییانەی پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن بڕی پێشینەی ماوەیان کە پێش دامەزراندنیشیان بێت دەخرێتە سەر مووچەکەیان و بەپێی هەردوو رێنمای دارایی ژمارە 15 ساڵی 2016 و 5ی ساڵی 2018 وەرگرتنەوەیان دوا دەخرێت تا دەرچوونی رێنمایی نوێ.
