بەهۆی بەشدارییان لە ریفراندۆم ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی کورد دەستگیرکران
سهرچاوهیهك له بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی كهركووك ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەشێک زۆر ئەفسەر و پۆلیسەکانی بنکەی پۆلیسی عەرەفە لە شاری کەرکووک لەلایەن کاروباری ناوخۆوە داواکراون و پاش چوونیان بۆ لێکۆڵینەوە سەرجەمیان دەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەرجەم ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە کوردن و بۆ لێکۆڵینەوە بانگکراون بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردووە و دەنگیان بە بەڵێ داوە و دواتر بە کەفالەتی ٣ ملیۆن دیناری عێراقی ئازادکراون.
پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی ئەفسەر و کارمەند کوردەکانی هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.
شیاوی ئاماژە پێدانە جگە لە ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی کوردی شاری کەرکووک لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
