دادگای ئەنكەرە بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد

دادگای ئەنكەرە بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای ئەنكەرە بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی دۆسیه‌ی تری لەسەرە، سه‌ره‌ڕای ئەم بڕیارەی دادگا، پێناچێت دەمیرتاش ئازاد بكرێت

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە دادگای سینجانی ئەنكەرە بڕیاری ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی لە دۆسیەی سەرەکی دەرکردووە، بەڵام بە هۆی دۆسیەکانی دیکەوە، ناوبراو لە گرتووخانەدا دەمێنێتەوە.

دەمیرتاش لەوەتەی تشرینی دووەمی 2016ەوە لەسەر چەند دۆسیەیەک زیندانی کراوە، لەوانەش تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر و سوكایه‌تیكردنە به‌ ئه‌ردۆغان.

ده‌میرتاش له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی توركیاوه‌ به‌ هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوو و داواكاری گشتییش داوای كردبوو سزای 140 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ.













باسنيوز
Top