مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گرد بوونەوە
خۆپیشاندانەکەیان لەسەر جادەی٦٠ مەتریی شاری ھەولێر و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا و لە یاداشتێکدا داوا دەکەن مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە ھەمیشەیی و دابمەزرێن و یاداشێکیشیان نووسیوە و داویانە بە ئەنجومەنی وەزیران.
لە سەرجەم شار و شارۆچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٦ ھەزار مامۆستای گرێبەست ھەن لە و لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان گردبوونەوەیان ئەنجام داووە و داوا دەکەن بکرێنە ھەمیشەیی.
لەمبارەوە عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند: "پاڵپشتیی داواكاریی مامۆستایانی گرێبەست دەكەین و بە مافی خۆیان دەزانین كە دابمەزرێن، ڕێنماییەك لە وەزارەتی دارایی هەیە کە جەخت لەسەر خاڵێك دەكاتەوە، هەر كەسێك ماوەی سێ ساڵ خزمەتی شایستەی تەواو كرد و لایەنی بەرپرس لێی ڕازی بێت، ئەوا دەكرێە فەرمی و كێشەكانی هەرێمیش تەواو بووە، بۆیە پێویستە دابمەزرێن".
باسنیوز
