پەرلەمانی کوردستان هەوڵی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن دەدات
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایگەیاند، بڕیارە لەم ھەفتە لێژنەکەیان بۆ کەمکردنەوەی کرێ خوێندن لە زانکۆ، پەیمانگا و وقوتابخانە ئەهلییەکان، سەردانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکات.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری هەروەها رایگەیاند، ”بەم نزیکانە“ خاوەن زانکۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەکان بانگێشتی پەرلەمان دەکەن، ”گفتوگۆیان لەبارەی کەمکردنەوەی کرێ خوێندن لەگەڵ دەکەین و هەوڵ دەدەین بگەینە رێککەوتنێک“.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێشنیازکراوە سەدا پەنجای کرێی خوێندن لە زانکۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەکان کەم بکرێتەوە.
باسنیوز
