دەربەندیخان.. تۆن و نیوێک مادەی خۆراکیی خراپبوو لەناو بران

دەربەندیخان.. تۆن و نیوێک مادەی خۆراکیی خراپبوو لەناو بران
ئەمڕۆ دووشەممە 2 / 9 / 2019 لە شاری دەربەندیخان، یەک تۆن و نیو نۆك و برنج و چكلێتی خراپبوو دەستیان بەسەردا گیراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخانەوە لەناو براون.

لەمبارەوە، زەردەشت عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە 2 / 9 / 2019 لە شاری دەربەندیخان، لەلایەن لیژنەی تەندروستیی مەڵبەندی خۆپاراستنەوە دەست گیراوە بەسەر یەك تۆن و نیو نۆك و برنج و چكلێتی خراپبوودا."



گوتیشی: "ئەو خواردەمانیانە لە كۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراكدا زۆر مابوونەوە، بۆیە خراپ ببوون و شیاوی خواردن نەبوون."


بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان، باسی لەوەش كرد: "هەر ئەمڕۆ ئەو خواردەمەنییانە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو براون".









باسنیوز
Top