سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات

 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 9ـی 2019 لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە مەنسوور مورعید، پارێزگاری نەینەوا كرد.



لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئیداری و خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی مووسڵ و پارێزگای نەینەوا خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەروەها بارودۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كران.



لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی مووسڵ ڕاگەیاند لە كارەكانیان لەپێناو خزمەتی خەڵك و باشتركردنی دۆخی ژیانی ئاوارەكان.



هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا كرایەوە.
Top