لایەنە سیاسییەكانی هه‌ڵه‌بجه لە كۆبوونه‌وه دان
لە کۆبوونەوەکەدا، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە هەڵەبجە و بەشێک لە پاڵێوراوانی حزبەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان كاتژمێر(10) ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پیكردووه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پپێشتووتری هه‌ڵه‌بجه‌یه و لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه له‌بارەی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پۆسته ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریاندا لایهنهیە سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ڕێك که‌وتبوون، كه ناوی به‌ربژێره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش به دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن تاکوو لەو ڕێگەیەوە بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاری کۆتایی.
باس‌نیوز
