قۆناخی دووەمی سیستهمی بایۆمەتری دەستپێ دەکات
هیوا ئهفهندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لە قۆناخی یەکەمدا ئامانجەکەمان پێکا و لە قۆناخی دووەمدا سەرجەم پێویستییهکانی فەرمانبەران لە ڕاژە و میلاکات و ژمێریارییەکان دەکەین بە ئەلیکترۆنی، لە دوای ئەم قۆناخەش کۆتایی بە قۆناخەکانی سیستەمی بایۆمەتری دەھێنرێت.
قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە بەرچاوڕوونی بەحکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، کە خاوەن چەند مووچەخۆرە و زانیاری و داتای دروستی لەسەر ئەوانەی کۆکردەوە، كه دوو مووچەیان ههیه و بەشێکی زۆر داھاتی بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕاندەوە.
قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی سیستەمی بایۆمەتری لە مانگی ١٠ ی ٢٠١٦ دەستی پێکرد و تا کۆتای مانگی ئابی ٢٠١٧ بەردەوام بوو.
بەپێی ئاماری سیستەمی بایۆمەتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیۆنێك و ٢٤٩ ھەزار و ٤٨٩ فەرمانبەری ھەیە، کە نزیکەی ٧٠٠ ھەزاریان خانەنشینن.
