لەبارەی پێوەری ئاوەوە بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان دەدرێت

لەبارەی پێوەری ئاوەوە بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان دەدرێت
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیارێکی نوێی تایبەت بە پێوەری ئاوی ماڵان لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان ئاشکرا کرد.

محەمەد مەجید لێپرسراوی دانان و خوێندنەوەی پێوەری ئاو لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند پێشتر بە گوێرەی ڕێنماییەکان نرخی خوێندنەوەی پێوەری ئاو بەم شێوەیە بوو كە ١- ٥ مەترسێجا بە ٥٠ دینار بوو، هەروەها ٥ - ١٥ مەترسێجا بە ١٥٠ دینار بوو، ١٥ – ٣٠ مەترسێجاش بە ٤٠٠ دینار و ٣٠ - ٦٠ مەترسێجا بە ٦٠٠ دینار بوو، واتە ھەر ھاووڵاتیەک دواخوێندنەوەی ئاوەکەی بۆ ھەژمار دەکرا و پارەکەی لێ وەردەگیرا.

گوتیشی بڕیارە نوێیەکە ھەمان خوێندنەوەیە، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە بە بەش بەش پارەکەی بۆ ھەژمار دەکرێت، بۆ نمونە ھاووڵاتیەک لەو مانگەدا ٣٠ مەترسێجا ئاوی بەکار ھێناوە، ئەوا بەشی یەکەمی واتە ١- ٥ مەتری بە ٥٠ دینار و بەشی دووەمی ٥ - ١٥ بە ١٥٠ دینار و بەشی سێھەمی ١٥ - ٣٠ بە ٤٠٠ دینار بۆ ھەژمار دەکرێت، بەوەش ھاووڵاتیەکە ئەو ھەموو پارەیەیەی لەسەر کەڵەکە نابێت.

لەبارەی كاتی دەستپێكردنی بەستنی پێوەری ئاویشەوە، محەمەد مەجید گوتی تا ئێستە ھیچ نووسراوێک نیە بۆ ئەوەی بڕیارەکە دوابخات و لە ئەمڕۆوە دەبێت ھاووڵاتیان پێوەری ببەستن بە پێچەوانەوە غەرامە دەکرێن.
Top