ئاسایشی هەولێر: تیرۆریستێکی داعش بە تۆمەتی سەربڕینی کەسێک دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر: تیرۆریستێکی داعش بە تۆمەتی سەربڕینی کەسێک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی " تیرۆریستێکی داعش" رادەگەیێنن، کە تۆمەتبارە بە " سەربڕینی کەسێک" لە کەمپی دیبەگەی هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 1-9-2019 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەرەبەیانی شەوی رابردوو 1-9-2019 رووداوێکی کوشتن لە کامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە روویدا، کە تێیایدا هاوڵاتییەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محەممەد) خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگات بەسەربڕاوی دۆزرایەوە، دوای گەیشتنی هەواڵەکە بە ئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە و لە ئەنجامدا توانرا یەکێک لە تاوانباران بەناوی (ئەحمەد خەلیفە ئەحمەد مەتەر کوخان) تەمەن 15 ساڵ دانیشتووی کەمپەکە دەستگیربکرێت".

دەقی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

بەرەبەیانی شەوی رابردوو 1-9-2019 رووداوێکی کوشتن لە کامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە روویدا، کە تێیایدا هاوڵاتییەکی دانیشتووتی کەمپەکە بەناوی یوسف عامر محەممەد بە ئەسڵ خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگاتە بەسەربڕاوی دۆزرایەوە، دوای گەیشتنی هەواڵەکە بە ئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە و لە ئەنجامدا توانرا یەکێک لە تاوانباران بەناوی ( ئەحمەد خەلیفە ئەحمەد مەتەر کوخان) تەمەن 15 ساڵ دانیشتووی کەمپەکە دەستگیربکرێت، تاوانبار دانیناوە بەوەی سەر بە تیرۆریستانی داعشە و لەگەڵ چوار تیرۆریستی دیکە هەڵساون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەسەر راسپاردەی داعش.

تاوانبار بە ماددەی 4ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوە زیاتر لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچوونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی دیکە بەردەوامە

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
1-9-2019
Top