کەلار.. لە یەک مانگدا18 خاوەن مۆلیدەی ئەهلی سزا دراون
لەمبارەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 1 / 9 / 2019 ، سیروان حەسەن، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار، رايگەیاند: "لە ماوەی مانگی ئابدا لە شاری كەلار (18) خاوەن مۆلیدەی ئەهلی بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دراون."
گوتیشی: "ئەو خاوەن مۆلیدانە زۆربەیان كارەبای پێویست و ڤۆڵتێی كەم و لاوازیان داوە بە هاووڵاتیان، بە جۆرێك (15) خاوەن مۆلیدەیان بەو هۆیەوە سزا دراون و سێ کەسیشیان بە هۆكاری وەرگرتنی پارەی زیاتر بە بڕی (250) دینار لە هەر ماڵێک بۆ یەك ئەمپێر کارەبا سزا دراون."
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەو مۆلیدانەی لە كەلار سزا دراون بڕی 3 ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دراون".
لە كەلار 124 مۆلیدەی ئەهلی لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
باسنيوز
