سەرۆك بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووهوە
ئهمڕۆ یەكشەممە 1/9/2019 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووهوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەسەر پرسە سیاسییەكان و تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق ئەنجام درا، سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا ڕۆشنایی خستە سەر گرنگی و بایەخی ڕۆڵی پهرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاووڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن.
لە بەشێكی دیكهىی ئەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبوان شی كردەوە و پەیوەست بە چۆنیەتیی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستە ڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی ڕەوشی سیاسی و كاری پهرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خستە ڕوو و جەختیان لە پێویستیی هەبوونی هاوهەڵوێستی و هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان كردەوە بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.
باسنيوز
