كەركووك.. لە گەڕەکە کوردنشینەکان پارەی زیادەی کارەبا لە خەڵک وەردەگیرێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 1/9/2019، ئەدهەم جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك، ڕايگەیاند: "بۆ ئەم مانگە واتە مانگی ئەیلوولی 2019ش جیاوازی لە نێوان گەڕەكە كوردییەكان و عەرەبنشینەكان كراوە بۆ پێدانی بڕی پارەی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان، بە نموونە لەگەڕەكی (عەمەل شەعبی) كەركووك كە گەڕەكێكی عەرەبنشینە و بەشێكیان خزمی راكان جبوورین، بۆ یەك ئەمپێری مۆلیدە بڕی دوو ٢ هەزار دینار دانراوە، بەڵام لە گەڕەكە كوردنشینەکانی وەكوو "شۆریجە، رەحیم ئاوا و رووناكی و چەندین گەڕەكی تر" بڕی 11 هەزار دیاری كراوە، هەروەها گەڕەكی تر هەیە بڕی 12 هەزار دیاری كراوە كە ئەمەش دیارە دژ بە كورد دەكرێت لەلایەن ئیدارەی ئێستای كەركووكەوە".
گوتیشی: “هاوكات گەڕەكە كوردییەكان لەڕووی خزمەتگوزارییە گشتییەكانەوە فەرامۆش كراون و گەڕەكی كوردیمان هەیە ئاوی خواردنەوەیان كەم پێ دەدرێت و ئەمەش وای كردووە بەشێكی زۆر لە كورد لە شارەكە بەتایبەت لە گەڕەكی "پەنجا عەلی" لەسەر دیواری خانووەكانیان نووسیویانە بۆ فرۆشتن و دەیانەوێت بیفرۆشن لەبەر بێ خزمەتگوزاری، بۆیە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی كورد دەكرێت بۆ ئەوەی شارەكە بەجێ بهێڵن.
باسنيوز
