خوێندنی باڵا: لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستەمی زانكۆلایه‌ن كارا ده‌كرێت
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕايگەیاند: "ئێمە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ راگه‌یاندنی سیستەمی زانكۆلاین".
گوتیشی: "ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆ لاین له قۆناغی كۆتاییه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا زانكۆلاین كارا بكرێت، بۆ ئه‌مساڵ جگه له به‌شه پزیشكییه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران به شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی "زانكۆلاین"مان دوا خست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی كه خولی دووه‌میان هه‌یه، دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كانیان زانكۆلایه‌ن رابگهیەنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".
باسنيوز
