له هه‌ولێر پیاوێك به فیشه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى كوشت
ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/9/2019، پیاوێك له به‌رانبه‌ر پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان و نزیك سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی، به فیشه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى كوشت".
باسى له‌وه‌ش كرد، تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له ڕووداوه‌كه ده‌ستيان پێ كردووه.
باسنيوز
