حکوومەت ١٦ پرۆژە یاسا بۆ جێبەجێکردنی ھێڵە گشتییەکانی دەنێرێتە پەرلەمان
جەلال محمەدئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ھێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەم، حکوومەت پێویستی بە ھەمواری ژمارەیەک یاسا ھەیە تا بتوانێت ھێڵە گشتییەکانی کارنامەکەی جێبەجێ بکات".
ئەو پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنی گۆڕان گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە حکوومەت١٦ پرۆژە یاسا دەنێرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنیان".
جەلال محمەدئەمین گوتیشی: "لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستاندا گرنگی بەو پرۆژە یاسایانە دەدرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەیاننێرێتە پەرلەمان و لایەنەکانیش لەسەر ئەم پرۆژانەی حکوومەت رێککەوتنیان ھەیە".
باسنيوز
