لە دیبەگە تەرمی كەسێك بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
بەیار حەسەن بەڕێوەبەری شارەدێی دیبەگە ڕايگەیاند: ”سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یهكشهممه 1/9/2019، لە دیبهگە تەرمی كەسێك بە سەربڕاوی دۆزرایەوە، دیارە ڕووداوەكە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە“.
ڕوونیشی كردەوە ئهو كهسهى سەربڕدراوە، "گهنجه و تەمەنی لە دەوروبەری 24 ساڵ دایە".
ئەو بەرپرسەی شارەدێی دیبەگە باس لەوە دەكات، تا ئێستا نازانرێت هۆكاری ڕووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە، یاخود كێشەیەكی دیكەیە، گوتیشی: ”ئەو كهسه عەرەبە و دانیشتووی كەمپەكەیە“.
بەیار حەسەن ئەوەشی خستە ڕوو كە ئێستا تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی هەولێر كراوە، پۆلیسیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە ڕووداوەكە.
باسنيوز
