کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەڕێوە دەچێت

 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەڕێوە دەچێت


کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.



بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ٩ی ٢٠١٩، شاندێکی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکات و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.



لە دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕانە و چاوەڕوان دەکرێت تێیدا چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، نوێترین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.










باسنيوز
Top