ئەحمەدی نزیری کۆچی دواییکرد

ئەحمەدی نزیری کۆچی دواییکرد
ئەحمەد نزیری، نووسەر و رووناکبیری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.

د. عوزێر حافز، ئامۆزای ئەحمەد نزیری راگەیاند، ئەحمەد نزیری لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد، سبەی یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت لە شاری سنە.

ئەحمەدی نزیری ژمارەیەک کتێب، نووسین، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و مێژوویی بڵاوکردوونەتەوە، بەتایبەت لێکۆڵینەوەی لەبارەی دیوانەکانی قانع، مەلا حەسەنی دزڵی، کتێبی سووڵتانەکانی هەورامانی بە زمانەکانی کوردی و فارسی نووسیوون؛ هەروەها کۆنگرەیەکی لەبارەی شووناسی هەورامان لە سنە بەڕێوەبردووە.

ئەحمەد نزیری لە بنەماڵەی مەلا نزیری گەورەی تەوێڵەیە و لەساڵی 1958 روویکردووەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە سنە نیشتەجێبووە.
Top