سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز دەکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یەکی موحەڕەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی دەڵێت، "بە بۆنه‌ی یه‌کی موحه‌ڕەم، سه‌ری ساڵی تازه‌ی کۆچییه‌وه، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین. هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی بێت و ئاشته‌وایی و ئارامی و ساقامگیری باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی وه‌ک هه‌میشه لانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و ته‌بایی ده‌مێنێته‌وه و پارێزگاری له‌و کولتووره و له ته‌واوی به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کات".
