هەر هاوبەشێكی ئاو پێوەری زیرەكی نەبەستبێت غرامە دەكرێت
سهربهست عوسمان، بهڕێوهبهری بهرێوهبهرایهتی ئاوی سلێمانی راگەیاند،"بەپێی بڕیارێك كە لەرۆژنامەی فەرمی حكومەتی عێراق بڵاوكراوەتەوە، هەر هاوبەشێك پێوەری زیرەك نەبەستێت، كاتێك تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو سەردانی دەكەن بڕی 100 هەزار دیناری لەبەرامبەر ئەو ئاوە غرامە بۆ دەكرێت كە نەخوێنراوەتەوە".
سەرەتا بڕی 100 هەزار دینار غرامەی بۆ دەنوسرێت، بەڵام كاتێك دوای سێ مانگ پێوەرەكە نەبەسترابو، بڕی غرامەكەی بۆ دەكرێت بە 200 هەزار دینار
وتیشی،"بڕیارەكە لە 1/9/2019 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرەتا بڕی 100 هەزار دینار غرامەی بۆ دەنوسرێت، بەڵام كاتێك دوای سێ مانگ پێوەرەكە نەبەسترابو، بڕی غرامەكەی بۆ دەكرێت بە 200 هەزار دینار.
سەبارەت بەوەی لەحاڵەتی بەستنی پێوەرەكە پارەكەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە، سەربەست عوسمان رایگەیاند، ئەگەر هاوبەشەكە زو پێوەرەكە ببەستێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداربكاتەوە ئەو كاتە غرامەكەی بۆ ناكرێت.
