ئۆپەراسیۆنی تورکیا 15 گوند بە هاونیشتمانییان چۆڵ دەکات
ئاسایشی زاخۆ و بەڕێوەبەری شارۆچکەی دەرکارێ داوایان لە خەڵکی گوندەکان کردوە بۆ سەلامەتی خۆیان ماڵ و گوند بەجێبێڵن دوای کۆتایی ئۆپەراسیۆن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
لە زاخۆ 187 گوند هەن لە بەر شەڕی پەکەکە و تورکیا 98ـیان چۆڵیانکردووە.
خەڵک وەڕسن لەو دۆخەی لەسەر دەستی پەکەکە و تورکیا دووچاریان بووە و دەڵێن: تورکیا بە پاساوی پەکەکە هێز بە ناو گوندەکاندا بڵاودەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا گەریلای پەکەکە لە تەنیشت ماڵ و ناو رەز و باخی گوندنشینەکاندا بارەگایان داناوە، بە هەردوولایان ماڵی خەڵکیان وێران کردووە.
جهمیل ئۆرهها، خهڵکی گوندی دهشتهخ دەڵێت: "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی هەمووان رۆشتین و هەڵاتین، بەشێکیان چوونەدەرەوە و بەشێکی دیکەش چوونە زاخۆ و دهۆک، ئێمەش بە تەنیا ماوینەتەوە".
لە زاخۆ 187 گوند هەن، بەپێی ئامارێکی قایمقامی زاخۆ بە رێژەی 53% گوندەکانی زاخۆ لەبەر شەڕ و ئاڵۆزی پەکەکە و تورکا چۆڵکراوە.
