خه‌ڵكی شنگال چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان
له باره‌ی دۆخی شنگال به گشتی، عیسا شەمعون، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان پێویستی به حكوومه‌تێكی خۆجێی نوێ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له سنووری قه‌زای شنگال به ته‌واوی ناحیه، كۆمه‌ڵگه و گوندهكانییهوه، نزیكه‌ی 80%ی دانیشتوانی ئێزیدین و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش موسڵمان، كریستیان و عه‌ره‌بن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا 15%ی ئێزیدی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كریستیانه‌كانیش ته‌نیا یه‌ك ماڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له كۆی موسڵمانه‌كانیش ته‌نیا 2%ـیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ئاواره‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش چاویان له‌وه‌یه، رێككه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
