پێنتاگۆن: له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بين
مایكڵ مالرۆی، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردن و راوێژكردن و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه تاوه‌كو دڵنیابن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش نه‌مێنێت.
مایكڵ مالرۆی گوتیشی: "ستایشی قوربانیدانی هێزه‌كانی عێراق به‌گشتی و هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین".
له باره‌ی ئه‌گه‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان قۆستووه‌ته‌وه كه له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌یه و داواش ده‌كات كه سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت تاوه‌كو سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
مایكڵ مالرۆی روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان پشتگیریی گفتوگۆكانی ئهمدوایيهی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان.
