تۆمەتبارێکی داواکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکرا
کان یێن مین، بەڕێوەبەری "یەکەی کاروباری تاوانە نێودەوڵەتییەکان"ی هەرێمی تایوان رایگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی "عەلی حەمەد جومعە"یە و دوای ئەوەی تۆمەتی کوشتنی خەسوو و خەزوورە تایوانییەکەی دراوەتە پاڵ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکراوە.
کان مین دەڵێت، شوێنی مانەوەی منداڵە تەمەن یەک ساڵەکەی عەلی و هاوژینە تایوانییەکەی دیار نەبوو و هەربۆیە بە یارمەتی پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیا پەیوەندییان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە تاوەکو لە دۆزینەوەی ئەو منداڵەدا یارمەتیان بدەن و لەو رێگەیەوە توانراوە ئەو کوڕە لە ماڵی خزمێکی عەلی لە موسڵ بدۆزنەوە.
بەڕێوەبەری "یەکەی کاروباری تاوانە نێودەوڵەتییەکان"ی هەرێمی تایوان گوتی، دواتر ئامادەکاری تەواوکرا و رۆژی 27ی ئابی 2019 منداڵەکەیان وەرگرتەوە.
