حکومەتی ئێران لە هەندێک گوند و ناوچە کانێکس بۆ قوتابخانە دادەنێت

حکومەتی ئێران لە هەندێک گوند و ناوچە کانێکس بۆ قوتابخانە دادەنێت
قوتابیان لە گوندە دوورەدەست و پەراوێزخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە حکومەت و خێرخوازان دەکەن، قوتابخانەی گونجاویان بۆ دابینبکەن.

حکومەتی ئێران لە زۆربەی گوند و ناوچە دوورەدەستەکان ژووری پلاستیکی یان کانێکسی داناوە. قوتابیان دەڵێن، خوێندن لە کانێکسدا زۆر سەختە، بەتایبەت لە پاییز و زستاندا کە کەشوهەوا ساردە. دەشڵێن بەشێک لە خەڵک ئامادەنین بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی گونجاو منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.

چەند ساڵە خێرخوازان بوونەتە فریادڕەسی قوتابیان لە گوندەکاندا. بۆ نموونە لە گوندەکانی شارێکی وەک ورمێ، بەشی هەرە زۆری قوتابخانەکان لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کراون.

کێشەی قوتابخانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا لە گوندەکان نییە، ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابخانەکانی نێو شارەکانیش کۆن بوون و مەترسی داڕمانیان لەئارادایە.

لە پارێزگای لۆڕستان 350 قوتابخانە کۆن و ناستانداردن. لە پارێزگای ورمێ زیاتر لە 200 هەزار قوتابی لەو جۆرە قوتابخانانەدا دەخوێنن.237 قوتابخانەی پارێزگای سنەش مەترسیدارن. هەروەها لە پارێزگای ئیلام 91 قوتابخانە و لە 30%ی کۆی قوتابخانەکانی کرماشانیش دەبێ بڕوخێندرێن و سەرلەنوێ نۆژەنبکرێنەوە.
Top