حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی هەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر رەتدەکاتەوە کە لەهەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی بڵاو کراوەتەوە و وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لە روونکردنەوەیەکدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و هه‌واڵه‌كه‌شی به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی وه‌سف كرد.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ
قازانج و دەستکەوتی شەخسی.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
باسنيوز
