مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانى: لە 31ی ئابدا پارتی دەوڵەتێکی گەورەی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە
دكتۆر كه‌یوان ئازاد، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر و مامۆستاى مێژوو له زانكۆى سلێمانى ڕايگه‌یاند: "به‌پێوه‌رى سیاسی، جێگه‌ى بایه‌خه هێزێكى سیاسی له 31ى ئابدا بتوانێت ده‌وڵه‌تێكى گه‌وره بهێنێته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه و بۆماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك به‌كار بهێنێت كه به قازانجى خۆى و هه‌رێمه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ى بتوانێت هێزى خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر تاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان".
بە بڕوای مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی، پرسیاره مێژووییە‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن پارتى له 31ى ئابدا توانى هێزێكى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ ماوه‌یه‌كى دیارىكراو به‌كار بهێنێت و هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی گه‌وره؟“
ڕوونیشی کردەوە کە ئه‌وه‌ى 31ى ئابى درووست كرد، فشارێکی هه‌رێمى بوو بۆ سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، تاوەکوو گۆشه‌گیرى بكات و له هه‌رێمى كوردستان وه‌ده‌رى بنێت، به‌ڵام ”له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان، ده‌یویست به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕوات، هه‌روه‌ها وه‌كوو ده‌وڵه‌تێك، سه‌ربه‌خۆ بوونى خۆى به‌سه‌ر وڵاتانى دونیادا بسه‌لمێنێت، کەچی له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا ڕێگه نەدرا ئه‌و خه‌ونه سه‌ر بگرێت و خه‌ونى گه‌لى كوردىان له‌گۆڕ نا".
د. كه‌یوان ئازاد باسی له‌وه‌ش كرد: "دواى ڕووداوه‌كانى 31ى ئاب، هه‌ولێر ئاوه‌دان بووه‌وه و هه‌رێمى كوردستان بوو به قه‌واره‌یه‌كى گه‌وره و فراوان و ئاوەدانکردنەوە دەستی پێ کرد“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، ”ده‌وڵه‌تى عێراقى شكستخواردوو كه تازه لە شه‌ڕى داعش ته‌واو بووبوو، سوپایه‌كى شه‌كه‌ت و ماندووى هه‌بوو، نەتوانرا ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندىی كوردستان، به‌ڵكوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبێکیش به‌كار بهێندرێت، دواجار به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وە به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستانیش له‌ده‌ست درا“.
لەلایەکی دیکەوە، سیروان حەمە شەریف، پارێزەر و شرۆڤەکاری سیاسی ڕايگەیاند: ”بێگومان ئەگەر فشار بۆ باڵندەیەک درووست بکەیت، دەنووکێکت لێ دەگرێت، هەولێریش لەبەر مەترسیی داگیرکارییەکی گەورەدا بوو، بۆیە پارتی لەو کاتەدا ناچار بوو دەنووکێکی سیاسی لە ڕکابەرە سیاسییەکەی خۆی بگرێت، ئەو دەنووکەش گرتنەوەی پارێزگای ھەولێر لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە بە هاوکاریی سوپای عێراق و دواتریش سوپاکە کشایەوە و رەوشێکی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوە و تەنانەت پرۆسەی سیاسیییش هاتە ئارا".
باسیشی لەوە کرد، جیاوازیی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەوەیە کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانیان ڕادەستی ھێزە کوردییەکان نەکردووەتەوە.
سیروان حەمە شەریف، ئاماژەی بەوەش دا، لەدوای ڕوودەکانی ٣١ی ئابەوە ھەولێر بووە بە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی و ھەرێمی کوردستانی بەرەو بووژانەوەی ئابووری و سیاسی بردووە، تەنانەت ئەگەر بەغدا بڕیارێک دەربکات، دەگەڕێتەوە بۆ ڕای ھەولێر.
دووپاتیشی کردەوە: ”خەڵکی کوردستان قازانجی لە ٣١ی ئاب کردووە، بەڵام لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا جگە لەوەی بەشێکی زۆری خاکەکەمان داگیرکراوە، ھەروەھا سایکۆلۆژیای تاکی کوردی زەرەری لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کردووە".
رۆژی ٣١ی ئابی ١٩٩٦، لە کاتێکدا هێزەکانی یەکێتی و سوپای پاسدارانی ئێران و پەکەکە هەوڵی لەناوبردنی یەکجارەکیی پارتییان دەدا، دەیان هەزار سەربازی سوپای عێراق کەوتنە ژێر فەرمانی پارتی و توانییان کۆتایی بەو هەوڵە بهێنن و دوای چەند ڕۆژێکیش، سەرجەم هێزەکانی عێراق بۆ شوێنەکانی خۆیان گەڕێندرانەوە و قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
باسنيوز
