سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا محەمەدی ئیمامی دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا محەمەدی ئیمامی دەکات
بە بۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.



دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی ــمان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

٣١ـی٨ـی٢٠١٩












باسنيوز
Top