ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژران
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە کۆمەلگەی نیشتەجێبوونی "بەهارستان"ی سنە ژنێک بەناوی سەحەر ڕۆستەمی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن کەسانێکی نزیکە خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی لە بەنداوی "قشڵاخ"ی سنە فڕی دراوە.
هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە دزینی زێڕ و خشڵەکەی بووە و لە گەراجی ماڵی خۆیان کوژراوە.
هاوکات لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری خوڕەمئاوای سەر بە لوڕستان ژنێک و دوو منداڵی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراون و باس لەوە دەکرێت هۆکارەکەی کێشەی خیزانی بووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ژنەکە ناوی "مانیا دریکوەند" و منداڵەکانیش ناویان "زەحا و ڕەزا مووسەوی" بووە و لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.
باسنيوز
