لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە حەوت كەس بریندار بوون

لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە حەوت كەس بریندار بوون
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە شارەدێی "پێباز"ی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، حەوت كەس بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە بریندار بوون.

لەمبارەوە، موكەرەم موبارەك، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری لە شارەدێی "پێباز"ی سەر بە كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كاتژمێر 11 و نیوی ئەمڕۆ شەممە31 / 8 / 2019 لە گوندی "سەید مەحموود"ی نێوان كەلار و پێباز ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە حەوت سەرنشین بریندار بوون."

گوتیشی: "بریندارەكان ئافرەت و منداڵیشیان تێدایە و لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەری پێویستیان بۆدەكرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو ئۆتۆمبێلە لە سەید سادقەوە بۆ كەلار هاتبوو."











باسنيوز
Top