وەزیری پەروەردە: کەرتی خوێندنی ناحکوومی دتوانێ هەلی کار بۆ شەش هەزار کەس بڕەخسێنێت

وەزیری پەروەردە: کەرتی خوێندنی ناحکوومی دتوانێ هەلی کار بۆ شەش هەزار کەس بڕەخسێنێت
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ناحکوومییەکان لە شاری سلێمانی ڕای گەیاند بە جێبەجێکردنی بڕیار و فەرمانەکان لە کەرتی خوێندنی ناحکوومی دەکرێ هەلی کار بۆ شەش هەزار دەرچووی زانکۆکان بڕەخسێندرێت.

وەزیری پەروەردە لەمبارەوە لە لێدوانێکدا لەگەڵ کەناڵی )کوردستان ٢٤( گوتی: "ئێمە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ڕەخساندنی هەلیکار و جێبەجێکردنی یاسا لە قوتابخان حکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزاریمان دەکرد و ئەمڕۆ بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچە، قوتابخانە و پەیمانگە ناحکوومییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆ بووینەوە و هەفتەی رابردووش ئەو کۆبوونەوەیە لە هەولێر بەڕێوە چوو".

لەو کۆڕ و کۆبوونەوەوانەدا ڕوانگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ خستەن ڕوو کە یەکەم پشتیوانی وپاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت لە بواری پەروەردەدا، بەڵام بە گوێرە و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بن، بەتایبەت یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٢و ڕێنمایی ژمارەی یەکی ساڵی ٢٠١٦.

ئالان حەمەسەعید گوتیشی: "لە تەوەرێکی دیکەدا ئاماژەمان بەوە کردووە ئەو بڕیار و فەرمانانەی کەلە وەزارەتی پەروەردە دەرچوون، پێویستە بە زووترین کات بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ بکرێن کە بەشێکی ڕەخساندنی دەرفەتی کارە و هەموو ئەو فەرمان و ڕێنوێنیانەی لەلایەن وەزارەتەوە دەرکراون، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەوە دراوە، هەرچەند بنەمایەکی یاسایی هەیە کە دەڵێت "هەڵاتن لە یاسا ڕێگەپێدراو نییە" واتە تۆ بنەما و ڕێوشوێنێکی یاسایی کە ئاگاداریشی نەبیت کە دەرکراوە، دیسان لەسەرت جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئێمە لە پررۆسەکەدا ئامانجمان چاکسازی و ڕەخساندنی دەرفەتی کارە و ئامانجمان ئەوەیە کەرتی خوێندنی ناحکوومی لە ەهرێمی وکردستان گەشەی زیاتری پێ بدرێت".

وەزیری پەروەردە ڕاشی گەیاند: "بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و فەرمانانەی وەزارەتی پەروەردە لە کەرتی خوێندنی ناحکوومی لە هەرێمی وکردستان دەتوانێ دەرفەتی کار بۆ لانیکەم شەش هەزار کەسی دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانەمەزراون، بڕەخسێنێت و پێشمان ڕاگەیاندوون ئەمە بەرپرسیارێتییەکی یاسایی، ئیداری و نیشتمانیشە".












باسنيوز
Top