سبەی زیانلێكەوتوانی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە هەولێر گردبونەوەیەک ساز دەکەن

سبەی زیانلێكەوتوانی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە هەولێر گردبونەوەیەک ساز دەکەن
بڕیارە سبەی یەكشەممە ١ی٩ی٢٠١٩ نوێنەرانی زیانلێكەوتوانی روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە قەزای خورماتوو، دژ بە قەربوونەكردنەوەیان لەلایەن حكوومەتی عێراق، لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ساز بکەن و داواکانیان دەدەنە حکوومەتی هەرێمی كوردستان.

لەمبارەوە، ئەرسەلان عەلی، بەڕێوەبەری لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگەیاند: "لەكاتێكدا لە دوو ساڵ لە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 نزیک دەبینەوە، كەچی تا ئێستا دەیان خێزانی قەزای خورماتوو كە لەو رووداوانەدا زیانیان بەر کەوتووە، سەرباری ئەوەی لەلایەن حكوومەتی نوەندەوە چەندین جار بەڵێنیی قەربووكردنەوەیان پێدراوە، کەچی هێشتا قەربوو نەكراونەتەوە."

گوتیشی" ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە نوێنەرانی زیانلێكەوتوانی رووداوەكانی 16ی ئۆنۆبەر ناڕاییەكانیان ببەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام ئێمە بەگرنگمان زانی بیخەینە سبەی بۆ ئەوەی رازیبوونی لایەنەیە پەیوەندیدارەكانی سنووری خورماتوو وەربگرن و دواتر بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بچنە هەولێر".

لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، میلیشیاکانی ەحشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و داگیریان کرد و و وێڕای زیانی زۆری گیانی، هاووڵاتیانی سنوورەکانی خورماتوو، کەرکووک، شنگال و خانەقین و دەوروبەری زیانێکی زۆری مادییان بەر کەوت و بەشێکی زۆریان هێشتا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاوارەن.

خورماتوو لە ساڵی 1976 بە بڕیاری ئەنجومەنی بەناو سەركردیەتی شۆڕش لەكەركەكدابڕێنراوتەعەریب كراو خرایە سەر پارێزگای سەلاحەدین.












باسنيوز
Top