کۆبوونەوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستپێدەکەنەوە

کۆبوونەوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستپێدەکەنەوە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیێنێت، بەمنزیکانە کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەستپێدەکەنەوە.

لیوا تەحسین دەراجی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەردوو وەزارەت پلانی خۆیان پێشکەشکردووە، ئێستا ئامادەکاری تەکنیکی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، هاوکات هەردوو وەزارەتیش لە پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکانیان بەردەوامن.

لەبارەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، لیوا تەحسین دەراجی جەختی لەوەکردەوە"تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەو سەردانە دیاری نەکراوە، بەڵام هەرکاتێک ئەو شاندە سەردانی بەغدا بکات وەزارەتی بەرگری عێراق پێشوازی لێدەکات".



رووداو
Top