وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند سزا ده‌دات
د. محه‌مه‌د قادر خۆشناو گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ب راگه‌یاند : دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى كه له‌نێو بنكه‌ى ته‌ندروستیی ددان له كۆیه تۆمار كرابوو، كاتژمێر 12 و نیو هیچ كارمه‌ندێك له‌و بنكه‌یه نه‌بوو، دواى به‌دواداچوونمان بۆ بابه‌ته‌كه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕۆژه كارمه‌ندان پابه‌ند نه‌بوون به كاتى فه‌رمیى ده‌وامه‌وه، كه ده‌بێ له 8ى به‌یانى تا 2ى دواى نیوه‌ڕۆ ده‌وام بكه‌ن، بۆیه په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه كرد بۆ وه‌رگرتنى رێكارى كارگێڕى به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانى بنكه‌كه".
راشیگه‌یاند له رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه‌وه نووسراوى فه‌رمى كراوه و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى بنكه‌ى ته‌ندروستیى ددان له كۆیه كه ژماره‌یان 39 كه‌سه، ئه‌و ڕۆژه به نه‌هاتوو هه‌ژمار كراون.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كە دواى وه‌رگرتنى رێكارى كارگێڕى به‌رامبه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه، ده‌وام له‌و بنكه‌یه بە رێكوپێكى به‌ڕێوه‌چووه و تا كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌ڕۆ ده‌وام كراوه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ بنبڕ‌كردنى هه‌ر حاڵەتێكى له‌و شێوه‌یه.
باسنيوز
