به فهرمانی مهسرور بارزانی سهنتهری دهرهێنانی پاسپۆرت له كۆیه دهكرێتهوه
ئەمڕۆ هەینی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند هەروەك مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران بڕیاری دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان داوە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە كۆیە و زاخۆ و سۆران و ئاكرێ دەكرێتەوە.
ڕێبەر ئەحمەد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "ھەر وەک سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڵێنی دابینکردنی خزمەتگوزاری نەک ھەر بۆ شارە گەورەکان بەڵکو بۆ سەرجەم قەزا و ناحییەکان دابوو، وەزارەتەکەمان ڕاسپاردووە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە کۆیە، ھەروەھا لە زاخۆ و سۆران و ئاکرێ".
باسنیوز
