لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە لەسەر دابەشكردنی پۆستەکان رێککەوتن
بەگوێرەی رێککەوتنی لایەنەکان، یەکێتی شەش ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجەی بەردەکەوێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش پێنج ئەندام، یەکگرتووی ئیسلامی چوار ئەندام و پارتی و کۆمەڵ ئیسلامی هەریەکە و سێ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگایان پێدەدرێت، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شیوعی پێکەوە کورسییەکیان بەردەکەوت کاکەییەکانیش کورسییەکی کۆتایان هەیە.
پارتی لایەنەکانی سەرپشک کردووە لە پێدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا یاخود سەرۆکی یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای هەڵەبجە تاوەکو پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلایی ببێتەوە.
هه‌فته‌ى داهاتوو رێكاره‌كانى دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایەتییە گشتییه‌كان له ده‌ستى حیزبه‌كانه‌وه ده‌چێته لاى حكومه‌ت، دوو ساڵه حیزبه‌كانى ئه‌و شاره رێككه‌وتنێكى دوو ساڵ پێشتریان راگرتبوو، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو رێككه‌وتنه‌كه‌یان كارا كرده‌وه و زۆرینه‌ى پۆسته‌كان دابه‌شكراون.
تۆفیق مسته‌فا، به‌ربژێرى كۆمه‌ڵی ئیسلامى بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت" پۆسته‌كان دابه‌شكراون، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن: یه‌كێتى شەش كورسى، گۆڕان پێنج، یه‌كگرتوو چوار، پارتى و كۆمه‌ڵ یه‌كى سێ، بزووتنه‌وه دوو، سۆسیالیست و شیوعى یه‌ك، كاكه‌ییه‌كان یه‌ك".
ئه‌وه‌ى تێبینى و داواكاری هه‌یه پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه كه یه‌كێك له پۆسته باڵاكانى داواكردووه، پارتى كه پێشتر به هۆكارى دواكه‌وتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناوى ده‌برا ئێستا ئه‌وه‌نده چووه‌ته پێشه‌وه لایه‌نه‌كانى دیكه سوپاسى ده‌كه‌ن.
به‌سام عه‌لى، به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دەڵێت "هه‌موو هه‌وڵى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه كه زوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكبێت، حیزبه‌كانمان سه‌رپشككردووه به‌وه‌ى پۆستێكى سیادى بۆ ئێمه بێت، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن، قایمقامى هه‌ڵه‌بجه یان ناحییه‌ى خورماڵ و پاشان كه كرا به قه‌زا قایمقامى خوورماڵ".
هه‌ڵه‌بجه وه‌كو نوێترین پارێزگاى كوردستان، خاوه‌نى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه و ناحییه‌كانى، سیروان، خورماڵ، ته‌وێڵه و به‌مۆیه به هه‌موویان ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى 111 هه‌زاره كه‌سه.
رۆژى دووى مانگى نۆ بۆ كۆبوونه‌وه‌ى رێككه‌وتنى حیزبه‌كانى هه‌ڵه‌بجه دانراوه، سێ رۆژ دواى ئه‌وه‌ش سیڤى و ناوى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن له پارێزگاره‌وه ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
