ههولێر و بهغدا بڕیاری "سفركردنی كێشهكانیان داوه"
دکتۆر جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەت بە گوتی لە پرسی بودجەدا گرێکوێرەی زۆر هەبووە بەڵام توانراوە بەشی زۆریان بکرێتەوە.
هاوکات وەزیرێکی حکوومەتی عێراقیش دەڵێت راستە ئاسان نییە رێککەوتن لە پرسی بودجەدا بکرێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەردەبێ هەولێر و بەغدا ڕێکبکەون، چونکە راستەوخۆ سەرۆك وەزیرانی ھەردوولا لە سەر هێڵن و هەردوولاش بڕیاری سفرکردنەوەی کێشەکانیان داوە.
بڕیارە لەم نزیکانە گفتوگۆکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 دەستپێبکات، هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی عێراق ماوەیەکە لە گفتوگۆی چڕدایە، گەرچی گەشبینە بە ئەنجامەکەی، بەڵام وەك گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بودجە ئاڵۆزترین پرسی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو وردەکاريیانەی لەخۆی گرتووە".
دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا دەدرێت، بەڵام ئەوەی شێوازی بودجەکە و بڕی تەرخانکراوی بۆ سێکتەرە جیاوازەکان یەکلادەکاتەوە، ئەو گفتوگۆیانەن کە لە نێوان لایەنە جیاوازەکان دەکرێت، کە چەند مانگێكه پێویستە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان.
