قهڵادزێ.. پۆلیس له بارهی ئهم گهنجهوه داوای هاوكاری له هاووڵاتییان دهكات
پۆلیسی ڕاپەڕین لە بڵاو کراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو گەنجە ناوی (سامڕەند نهجمهدین عهلی) یە و پیشەی کاسبە و لەدایکبووی 1998، لە قەڵادزێی ناوەندی قەزای پشدەر نیشتەجێن.
بە وتەی پۆلیس کەسوکارەکەی سکاڵایان لەپۆلیس تۆمارکردووە کە لەڕۆژی پێنج شەممەوە کوڕەکەیان بێسهروشوێنه و هیچ سۆراخێکی دیار نيیە.
پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لەهاووڵاتیان دەکات بە پێدانی هەر زانیاریيەك لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەو گەنجە تەمەن 21 ساڵیە هاوکاریان بکەن و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.
