گه‌رمیان.. دوای دوو رۆژ دیارنه‌مانی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به خنكاوی دۆزرایه‌وه
له زاری كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ئه‌وان بۆ گه‌ڕان به‌دوای "یاسین مه‌حموود" زۆر شوێن گه‌ڕاون و چوونه‌ته سه‌ر رووباری سیروان، له‌وێش جلوبه‌رگ و مۆبایله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش پێده‌چێت كه بۆ مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چووبێته ناو رووباره‌كه و له‌وێ خنكابێت.
پۆلیسی گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاووڵاتییه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه دیار نه‌ماوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو رووباری سیروان دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌تا ته‌ها، برازای ئه‌و هاووڵاتییه راگه‌یاند، مامی پیشه‌ی به‌قاڵ بوو، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه، وه‌ك ده‌ریشكه‌وتووه بۆ مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چووه‌ته ناو رووبار و له‌وێ خنكاوه.
عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادیش، ته‌رمی مامی، هیچ شوێنه‌وارێكی پێوه‌دیار نییه و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه له كاتی مه‌له‌وانی خنكاوه.
