لە کەرکووک کێشەکانی خوێندنی کوردی بە هەڵپەسێراوی ماونەتەوە

لە کەرکووک کێشەکانی خوێندنی کوردی بە هەڵپەسێراوی ماونەتەوە
لە کاتێکدا کەمتر لە سێ هەفتەی دیکە خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەستپێدەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا 70 قوتابخانە بەهۆی شەڕی داعش و رووداوەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خوێندن تێیاندا راگیراوە.

بەشێک لە قوتابیانی خوێندنی کوردی دەیانەوێ شوێنی خوێندنیان بۆ قوتابخانە عەرەبییەکان بگوازنەوە، بەرپرسانی خوێندنی کوردی ناڕازین لە کەمی بینای خوێندن، دامەزراندنی مامۆستا و شێوازی تاقیکردنەوەکان.

بەپێی ئامارەکان ئەمساڵ 98 هەزار قوتابی لە قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک دەخوێنن و روونیش نییە لەو دوو هەزار و 800 مامۆستایەی بۆ کەرکووک دادەمەزرێن، چەند مامۆستایان بۆ خوێندنی کوردی دەبێت.
Top