ماددە ھۆشبەرەکان ھەڕەشە له گهرمیان دهكهن
بەھۆی زۆربوونی دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، چەند رێکخراوێكی كۆمهڵگهی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەلار، سیمیناریێکیان بۆ دۆزینەوەی ڕیگەچارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ڕیکخست، کە بووەتە ھەڕەشەیەکی مەترسیدار له دهڤهرهكه.
زۆری ئەو کەسانەی بەھۆی ماددە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر دەکرێن، لە توێژی گەنجانن، ھەر لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، چەندین خێزانیش بەھۆی ماددەی ھۆشبەرەوە ھەڵوەشاونەتەوە و کێشە خێزانيیەکانی زیاتر کردووە.
ساڵی رابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 116 کەس بەھۆی ماددە ھۆشبەرەوە دەستگیرکراون و سزا دراون، لە شەش مانگی 2019شدا زیاتر لەحەفتاکەس دەستگیر کراون، زۆربەی دەستگیراوەکانیش تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵیدایە.
