دو کەس بە تۆمەتى فێڵکردن لە خەڵک دەستگیردەکرێن

دو کەس بە تۆمەتى فێڵکردن لە خەڵک دەستگیردەکرێن
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ دو تۆمەتباریان دەستگیركردوە، کە بەفێڵ پارەیان لە خەڵک وەرگرتوە و بەڵێنى وەرگرتنى زەویان پێداون.

گوایە ئەو ژنە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کار دەکات و لەبەرامبەر پێدانی بڕی ھەزار دۆلاردا بەڵێنی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی پێداوە، بەڵام فێڵی لێکردوە

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، پاش ئەوەی ھاوڵاتیەک سکاڵای لەسەر ژنێک تۆمار کرد کە گوایە ئەو ژنە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کار دەکات و لەبەرامبەر پێدانی بڕی ھەزار دۆلاردا بەڵێنی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی پێداوە، بەڵام فێڵی لێکردوە.

لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا دانی بەوەداناوە کە تۆمەتبارێکی دیکەی لەگەڵدایە بەناوی (ش، ج، ح)، توانرا ئەویش دەستگیر بکرێت

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەدەكات"لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە توانراوە تۆمەتبار (د، ع، ص) دەستگیربکرێت کە ئافرەتە، لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا دانی بەوەداناوە کە تۆمەتبارێکی دیکەی لەگەڵدایە بەناوی (ش، ج، ح)، توانرا ئەویش دەستگیر بکرێت".

پۆلیس باس لەوەشكردوە، تۆمەتبار (د، ع، ص) لەسەر کەیسی فێڵکردن سکاڵایەکی دیکەی لەبنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر تۆمارکراوەو لەلایەن دادگاوە داواکراو بوە.

پۆلیسى سلێمانى دەربارەى چارەنوسى تۆمەتبارەکان رایگەیاند "لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
Top